کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی به‌ندكراوێكی سیاسیی لە زیندانی ورمێ

مانگرتنی به‌ندكراوێكی سیاسیی لە

مانگرتنی به‌ندكراوێكی سیاسیی لە

ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕەشەممە، “ڕەحیم مەحموودی‌ئازەر”، به‌ندكراوی سیاسیی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، له‌ ناڕەزایەتی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كه‌ی، مانی گرتووە.

ئەو زیندانییە سیاسییە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٩٦، دەستبەسەر و پاش مانگێک لێپرسینەوە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرا. ناوبراو، خەڵکی شاری ورمێیە و مانگی بانەمەڕی ساڵی ٩٧، لە لایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره‌ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم”، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و  هەروەها “کۆبوونەوە و تەبانی” بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری  و ساڵێک بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام” مەحکووم کرا.