کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سێدارەدانی هاووڵاتییەک لە زیندانی ئیسفەهان

لە سێدارەدانی هاووڵاتییەک لە زیندانی ئیسفەهان 1

بەیانی رۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانان، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئیسفەهان، جێبەجێ کراوە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “حسێن پدرام”، مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە دادگا ئینقلابی شاری ئیسفەهان، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ وڵاتە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی و ناردنی زانستە هەستیارەکانی سەربازی ڕژیم بە ئەو وڵاتە و وەرگرتنی پارە”، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.