بەپێی دوایین زانیارییەکان، حوکمی سێدارەی 4 بەندکراو بە تۆمەتی تاوانە کۆمەلایەتییەکان لە شارەکانی شیراز، قۆم و بابۆل جێبەجێ کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، “عەزیز رەوشەنایی” بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو، ئەمرۆ حوکمی سێدارەکەی جێبەجێ کراوە. لە لایەکی دیکەوە “عەلی میرزایی” خەڵکی مازەندەران، ساڵی 1400ی هەتاوی بە هەمان تۆمەت حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و بەیانی ئەمرۆ لە زیندانی بابۆل لە سێدارە درا. هاوکات دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “عەباس مەردانی و مەنسوور ڕەحیمی نەژاد” کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی شاری قۆم حوکمەکەیان جێبەجێ کرا.
