بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی رەفسەنجان بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە سێدارە دران.
ئەو دوو کەسە کە یەکێکیان خەڵکی وڵاتی ئەفغانستانە بە ناوەکانی “وەلی جان نورزای و یەدۆڵڵا شەمسی” لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر و رەوانەی زیندان کران. پاش ماوەیەک بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا و حوکمەکەیان لە رۆژانی ڕابردوودا لەو زیندانە جێبەجێ کراوە. شایانی باسە کە هێشتا هەواڵی ئێعدام کردنی ئەو دوو شارومەندە لە ناوەندە هەواڵگرییەکانی حکومەتدا بڵاو نەکراوەتەوە و تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.
