کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان

لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان 2

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە سێدارە درا.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “مستەفا کەریم زادە  53 ساڵ و خەڵکی بجنورد“، کە پێشتر لە تۆمەتی پەیوەندیدار لە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی سێشەممە 31ی خەرمانانی 1405ی هەتاوی، حوکمەکەی لە زیندانی دەستگرد جێبەجێ کرا. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن میدیاکانی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.