له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانیڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیداربه مادده هۆشبه‌ره‌كان، ئێعدام كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “حسام نه‌وزه‌ری، محه‌ممه‌د حه‌واد كه‌لانی، بێهزاد حسێنی ڕاد، كیان پاپی، یاشار تهرانی موقه‌ده‌م و سه‌جاد مهرمهزی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “ئه‌رده‌بێڵ، نه‌هاوه‌ند، دیزڵ ئابادی كرماشان، ئه‌لیگوده‌رز، كه‌ره‌ج و سپیداری ئه‌هواز” له سێداره دراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “موسلم سه‌لیمی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له زیندانی شاری هه‌مه‌دان ئێعدام كراوه.
