له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی “ده‌ستگردی ئیسفه‌هان”، “به‌نده‌رعه‌باس” و “ئه‌راك”، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر”، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سه‌عید دیانی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خێزاندار، “عه‌باس محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵ، له به‌ندیخانه‌كانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و ئه‌راك، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر”، له سێداره دراون. هه‌روه‌ها شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، به ناوی “سه‌ردار محه‌ممه‌د” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و خێزاندار، له به‌ندیخانه‌ی “به‌نده‌ر عه‌باس”، به هه‌مان تۆمه‌ت له سێداره دراوه.