به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران و دامه‌زراوه‌ی “هه‌موو پێكه‌وه دژبه ئێعدام”، ڕێژه‌ی ئێعدام له ساڵی ٢٠٢٢ به نیسبه‌ت ساڵی ٢٠٢١ ، ٨٥٪ چووه‌ته سه‌ره‌وه.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران به ئاماژه‌كردن به ڕیكۆردی بێ وێنه‌ی ئێعدام له ئێران، سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی سه‌دان كه‌سی دیكه له مانگه‌كانی داهاتوو هۆشداری داوه. ئه‌و دامه‌زراوه له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه كه ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دراوان له پێنج مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ دا به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردووی ٧٦٪ به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای جیهانی سه‌باره‌ت به شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان كاردانه‌وه‌ی توندی نه‌بێت، سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش ده‌بنه قوربانی ماشینی سه‌ركوت و ئێعدامی كۆماری ئیسلامی.