کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی نه‌هاوه‌ند

له‌سێداردانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی نه‌هاوه‌ند 1

بەرەبەیانیی یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢، سزای سێدارەی دوو برا بە ناوی “فەرشید و فەرشاد پیرحەیاتی” و هەروەها به‌ندكراوێكی دیكه‌ به‌ ناوی “ئەسغەر سووری”، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەهاوەند له‌ پارێزگای هەمەدان جێبەجێکرا.

“فەرشید پیرحەیاتی”، “فەرشاد پیرحەیاتی” و “ئەسغەر سووری”، ڕۆژی ٥ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی فیزیکیدا، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەیسەم زەمانیان”یان کوشتووە و دوای ده‌ستبه‌سه‌ركران، سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە. شایانی باسه‌ كه‌ کەسێکی دیکەش سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو به‌ڵام هەڵاتووە.