به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی توربه‌ت جام جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامه‌ی یه‌كێك له ئێعدام كراوان بریتیه له: “حه‌یده‌ر چه‌شتی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی شاری توربه‌ت جام و ناسنامه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌كه‌ی دیكه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژی ٩ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ به لانیكه‌م ٤٧ به‌ندكراوی به‌لووچ له‌وانه دوو ژن له ١٣ زیندانی ئێران ئێعدام كراون.