به‌یانی سێشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی كورد به ناوه‌كانی “ئێقباڵ فه‌تحۆڵڵاهی” و “شه‌هرام محه‌ممه‌دبه‌یگی” له زیندانه‌كانی ئیلام و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئێقباڵ فه‌تحۆڵڵاهی” خه‌ڵكی ئیلام، پێنج ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی “شه‌هرام محه‌ممه‌دبه‌یگی” كه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٠، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.