به‌یانی پێنجشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “كامران ڕه‌زایی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز و “هۆرمۆز سابری” له به‌ندكراوانی ده‌یه‌ی شه‌ست له زیندانی لاكانی ڕه‌شت به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سێداره‌دانی “كامران ڕه‌زایی” له حاڵێكدا به‌ڕێوه چووه كه ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی بێ بنه‌ما بووه و حوكمی ئێعدامی له دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كرابوو. ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تیه سه‌رانسه‌رییه‌كانی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجییه‌ك به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “هۆرمۆز سابری” خه‌ڵكی به‌ریرانی سه‌ر به جۆمعه‌بازاڕی گیلان، كه له ساڵی ١٣٦٠ به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌ندامێكی هێزه ئینتزامییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و له دادگا بێ تاوانبوونی ئاشكرا كرابوو، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران له ساڵی ١٤٠٠، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دوو ساڵ به‌ندكران له زیندانی لاكانی ڕه‌شت له‌سێداره درا.