به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ن له ئه‌نجامی ڕووداوی شوێنی كار به شێوه‌ی جیاجیا له شاره‌كانی برده‌سكه‌ن، چه‌غتای، كوهین و كرمان، لانیكه‌م شه‌ش كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست، بوونه قوربانی.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا، به هۆی دوو ته‌قینه‌وه له مه‌عده‌نێكی زێڕ و كارگایه‌كی پڕ كردنه‌وه كه‌پسولی ئاگر كوژینه‌وه له شاری به‌رده‌سكه‌ن له خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش برینداربوو. له ڕووداوی دووهه‌مدا، كه‌شاوه‌رزێكی ٦١ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كاركردن له زه‌وییه‌كه‌ی به هۆی وه‌رگه‌ڕانه‌ی تراكتور گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی سێهه‌م دا، دوو كرێكار له كاتی چاڵ كه‌ندن له ئاوایی بویینك سه‌ر به شاری قه‌زوین به هۆی داڕمانی دیواری بیره‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی چوارمدا، له ئه‌نجامی داڕمانی كارگایه‌كی موزاییك سازی له ئاواییه‌كی سه‌ر به شاری “ئه‌نار”ی ئوستانی كرمان، كرێكارێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به تووندی برینداربوو و به دوای ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.