به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی، ده هه‌زار خێزانی خه‌ڵكی شاری زابۆل له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی وشكه ساڵی و دابین نه‌كردنی ئاو له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ناچار به كۆچ بوون.
به‌پێی ئاماره‌كان، چوار ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له نێوان ساڵه‌كانی ٩٠ بۆ ٩٥ی هه‌تاوی ناچار به كۆچكردنی نێوخۆیی بوون و زۆربه‌ی كۆچه‌كان بۆ ئوستانه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئێران بووه. به‌وته‌ی كارناسان، وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست ده هه‌زار كه‌سی ناچار به كۆچ كردووه و ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و بێ ته‌دبیری ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام بێت، به‌شێكی گه‌وره له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان له دانیشتووانه‌كه‌ی چۆڵ ئه‌بێت.