كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانی له ناوچه‌ی په‌نجشیر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانكی ڕه‌زبه‌ر، له مه‌دره‌سه‌یه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی په‌نجشیری به كۆبوونه‌وه له مه‌دره‌سه‌یه‌كی شارستانی “ئابشار”، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پێشێل كردنی مافی ژنان و بێبه‌ش كردنیان له پڕۆسه‌ی خوێندن و كار ده‌ربڕی و خوازیاری كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان بوون.