کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی سه‌قز

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی 3

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شارەداریی سەقز بە نیشانەی ناڕەزایەتیی لە به‌رامبه‌ر بینای شارەداریی ئەو شارە کۆبوونەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممه‌، ژماره‌یه‌ك لە كرێكارانی شارەداریی سەقز بە مەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین لەئاست پێنەدانی حه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگیان لە به‌رامبه‌ر بینای شارەداریی ئەو شارە کۆبوونەوە. ناڕازییان لەو كۆبوونەوەیەدا باسیان لە دۆخی خراپی ژیانیان کردووە و ڕایانگه‌یاندووه‌ کە ده‌بێ مافەکانیان پێ بدرێت. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌، ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەشەممەش، ژمارەیەک لە كارمه‌ندانی ناوەندی ئاگرکوژێنەوەی سەقز، بەهۆی دواکەوتنی حقووقی ٤ مانگیان، لە حه‌ساری ئەو ناوه‌نده‌ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان به‌ڕێوه‌بردبوو.