
ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشینی شیركه‌تی فه‌رنه‌خ و مێهنه‌خ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداری شاری قه‌زوێن كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینان ڕایانگه‌یاندووه، كه بابه‌ت ساڵانی ڕابردوو هیچ حقووقێكیان وه‌رنه‌گرتووه و له ماوه‌ی ئه‌مساڵیش ته‌نیا ٤٠ له‌سه‌د له كۆی حقووقی مانگانه‌كانیان په‌رداخت كراوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان ده‌ست به ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاو ده‌ده‌ن.
