كۆمه‌ڵێك له پاكبانانی شاره‌درایی بابۆل كه له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی “ئاره‌ش زین” كار ده‌كه‌ن، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له هێڵی یه‌كی مێترۆ له وێستگه‌ی شووش، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌تا ئێستا جێژنانه و سه‌نه‌واتی ساڵی ٩٨ و ١٥ له‌سه‌دی حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌شیان پێنه‌دراوه. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه: خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند كه‌س له هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیانن كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به بیانووی جۆراوجۆر له‌وانه، ته‌واوبوونی قه‌رارداده‌كانیان، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.