كرێكارانی به‌شی چاندن له دامه‌زراه‌وی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، خوازیاری په‌رداختی سه‌روه‌ختی مۆتاڵباته‌كانیان بوون.
كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له ده‌ورووبه‌ری مه‌زراكانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، ڕایانگه‌یاندووه: حه‌قده‌سته‌كانیان پێوه‌ندی به ١٥ ڕۆژی كۆتایی مانگی خه‌رمانان و ١٥ ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه هه‌یه. ده‌شڵێن: ژماریه‌كیان به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حقووقی مانگانه‌یان و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری قیمه‌تی پێداویستییه‌كانی ژیان، چیدی توانای دابین كردنی هه‌زینه‌كانی بژێوی ژیانیان نییه. كرێكارانی ناڕازیی ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر به خواسته‌كانیان پێڕانه‌گه‌ن، وێڕای باقی هاوكاره‌كانیان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، هه‌موو ڕۆژێك ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه.