ڕۆژی هه‌ینی دانیشتووانی گوندی “سیریك” له ئۆستانی هۆرمۆزگان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و به‌ستنی جاده‌ی “میناب ـــ جاسك”، له‌ئاست كوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئه‌م گونده له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ڕژیم كه سه‌رقاڵی كاری “سوخت بری” بوون، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، “محه‌ممه‌د ڕۆسته‌م زاده و عه‌لی عاشووری نیا” به‌هۆی نه‌بوونی كاری گونجاو و بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان ڕوویان له‌م كاره مه‌ترسیداره كردبوو كه به‌له‌مه‌كه‌یان له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌ریاوانی سیریك ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. شایانی باسه، ئه‌م دوو هاووڵاتییه بۆ ئه‌وه‌یكه به‌له‌مه‌كه‌یان له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیرێت، تووشی ده‌رگیری زاره‌كی ده‌بن و له ئه‌نجامیدا ده‌درێنه به‌ر ده‌سترێژی گولله و به‌هۆیه‌وه “محه‌ممه‌د ڕۆسته‌م زاده” به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێ و به‌هۆی خوێنڕێژی و نه‌گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا و عه‌لی عاشوری نیاش به‌هۆی وێكه‌وتنی گولله له لاقی به سه‌ختی بریندار بووه.