
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی ئاوایی “كمب” له ناڕه‌زایه‌تیی به كوژران و برینداربوونی دوو تازه‌لاوی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم، له به‌رامبه‌ر بینای كه‌لانته‌ری كمب ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوو تازه‌لاوی ١٣ و ١٤ سال ته‌مه‌نی خه‌ڵكی ئاوایی كمب سه‌ر به شاری چابه‌هار، به‌هۆی ته‌قه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. شایانی باسه، خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه له ناڕه‌زایه‌تیی به‌م هه‌وڵه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، له به‌رامبه‌ر كه‌لانته‌ری كمب كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
