
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شاری بازه‌رگان له ناڕه‌زایه‌تیی به جێگركردنی ٢٥ فه‌قێ خه‌ڵكی توركییه كه بڕیاربوو له شاری قۆمه‌وه به‌گه‌رێنه‌وه بۆ توركییه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، جه‌ماوه‌ری ناڕازیی خوازیاری ده‌ركردنی ئه‌م ٢٥ كه‌س به‌هۆی تووش بوونیان به ویرووسی كۆرۆنا له شاری بازهرگانن. شایانی باسه، ئه‌م فه‌قێیانه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ توركییه، له لایه‌ن سنوورپارێزانی ئه‌م وڵاته پێشیان پێ گیراوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئێران و له ئێستادا له هۆتێلێكی ئه‌مشاره نیشته‌جێ بوون و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی شاری بازه‌رگانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن، مانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه له‌م هۆتێله ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئاستی شاردا.
