کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی ورمێ

تجمع خانواده زندانیان محبوس در زندان

تجمع خانواده زندانیان محبوس در زندان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بنەماڵەی ژمارەیەک لە بەندکراوانی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م زیندانیە کۆبوونەتەوە و خوازیاری ئازادكردنی ڕۆڵەکانیان بوون.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌ر له‌بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەشەممه‌، بنەماڵەی ژمارەیەک لە بەندکراوانی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م زیندانه‌ کۆبوونەتەوە و داوا دەکەن ڕۆڵەکانیان بە وه‌سیقه‌ ئازاد بکرێت. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌، ئێمە بە هۆی بڵاوبوونەوەی په‌تای کۆرۆنا له‌ناو ئه‌م زیندانه‌، ترسی ئەوەمان هەیە کە بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێویست لە ناو زیندان، ڕۆڵەکانمان تووشی ئەو پەتایە بن و هەر بەو هۆیەوە کۆ بووینەتەوە هەتا بە دانانی وه‌سیقه‌ ڕۆڵەکانمان لە زیندان ببەینە دەرەوە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو کە ٦ بەندکراوی تووشبوو بە پەتای کرۆنا لە زیندانی ورمێوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی ئەو شارە گوازراونەتەوە کە یەکێکیان بە ناوی “فەریق محەممەدی” گیانی لە دەست داوە.