به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز ژماره‌یه‌كی زۆر له لاوانی خوازیاری كار له ماهشههر، له ناڕه‌زایه‌تیی به دانه‌مه‌زرانیان له شیركه‌تی پێترۆشیمی كاروون، له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان كه ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌رچووانی زانكۆن له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری دامه‌زرانیان له‌م شیركه‌ته بوون. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ژماره‌یه‌كی زۆریان له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته توانیویانه سه‌ركه‌ون، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت به بیانووی پڕوپووچ له دامه‌زرانیان خۆ ده‌بوێرن.