كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێكخراوی گواستنه‌وه‌ی یاسووج، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی سهڕماوهز، له ناڕه‌زایه‌تیی به داخرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س له كرێكارانی ڕێكخراوی گواستنه‌وه‌ی یاسووج كه له‌ژێر چاودێری شاره‌داریی مه‌ركه‌زی ئه‌مشاره كار ده‌كه‌ن، له هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی: سه‌ره‌ڕای په‌یگیری به‌رده‌وامیان، به‌رپرسانی ئه‌م سازمانه هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌داونه‌ته‌وه.