كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “به‌همه‌ن مۆتۆر”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز، به خواستی زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵواسینی چه‌ندین پلاكاردی ئێعتڕازی له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه،سه‌ره‌ڕای داواكاری بۆ زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عات كاری، ته‌عتیل بوونی ڕۆژانی پێنجشه‌ممه هه‌ر وه‌ك ڕابردوو و به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان بوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كرێكارانی ناڕازیی و هه‌وڵیان داوه كه بڵاوه به ناڕازییان بكه‌ن.