كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌درایی فه‌زای سه‌وزی یاسووج، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٨ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری یاسووج ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی شاره‌درایی یاسووج هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری ئه‌مشاره و شاره‌داریی كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری په‌رداخت كردنی مۆتاڵباته‌كانیان بوون، به‌ڵام هه‌موو جارێك به دوای به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسانی شاره‌داریی و شوڕای شار، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌گه‌ر درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بده‌ن له‌سه‌ر كار ده‌ر ده‌كرێن.