
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئازه‌رئاب له شاری ئه‌راك ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه: كارفه‌رما له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردوودا ته‌نیا جێژنانه‌كانیانی په‌رداخت كردووه و ئه‌وان هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی به‌فرانبار و ڕێبه‌ندانیان وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كه‌متر له یه‌ك مانگه كرێكاران حه‌قده‌ستی مانگی سه‌رماوه‌زیان وه‌رگرتووه.
