ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، دووكاندارانی شارستانی بۆجنوورد له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان و پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت لێیان به‌هۆی ئاسته‌نگییه‌كانی ده‌ورانی كۆرۆنا، له به‌رامبه‌ر ژووری ئه‌سناف له شه‌قامی تاڵقانی ئه‌مشاره له ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه له كاتژمێر ٩ی سه‌رله بیانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه تا دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ به‌رده‌وام بوو، شه‌قامی تاڵقانی ئه‌مشاره به‌هۆی به‌شداری زۆری دووكانداران، به‌سترابوو. شایانی باسه، هێزه‌كانی پۆلیس به ئاماده‌بوون له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه، له‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌وه هه‌وڵی ده‌دا كه بڵاوه به ناڕازییان بكات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، شاره‌كانی بۆجنوورد، ئێسفرایه‌ن و شیروان، له ڕۆژی شه‌ممه ٨ی سه‌رماوزه‌وه به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌ی ژماره‌ی تووشبوان به كۆرۆنا خراوه‌ته لیستی سووره‌وه و به‌هۆیه‌وه دووكانه‌كان داخراون.