ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام له شاری “ئه‌هواز” سه‌ر به پارێزگای خوزستان، دژ به له سه‌ره‌وه بوونی ساعاتی كار و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و كارانه دواخراوه‌كانیان، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابین كردنی ئیمكاناتی پێویستی پزیشكی، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كادری ده‌رمان له ئێران بوون.
