ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، په‌ره‌ستاران و پێرسۆنێلی فریاكه‌وتنی خێرا له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و ئه‌هواز دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی ئه‌هوازی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری و ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی نیشان داوه. له شاری مه‌شهه‌دیش په‌ره‌ستاران له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی نیزام پزیشكی كۆبوونه‌وه و خوازیاری بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون. په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، پێدانی ئێزافهكاری و كارانه، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی په‌ره‌ستاری نوێ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كارن.