به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، حه‌وتووی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاه‌رتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی له شاری مه‌شهه‌د به‌ڕێوه چووه.
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو و به تایبه‌ت له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” ناكۆكییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران هه‌روه‌ها دام‌و و ده‌زگا قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كان زۆرتر ڕوون و ئاشكرا بوو. به‌رپرسانی ڕژیم چه‌ندین جار ئاماژه‌یان به شكست هێنانیان به‌رامبه‌ر به ئاخێزی جه‌ماوه‌ری كرد، به‌و هۆیه‌وه حه‌وتووی ڕابردوو به فه‌رمانی خامنه‌یی دام‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی هاوكاری زۆرتر و لێك تێگه‌یشتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی داهاتوو، له شاری مه‌شهه‌د كۆبوونه‌وه.