ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، نیو ملیۆن کرێکار و کارمەندی بەریتانیایی لە بەربڵاوترین مانگرتنی سەرتاسەری وڵات لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مانگرتوانی بریتانیایی داواكاری زیادکردنی حه‌قده‌ست هاوکات لەگەڵ هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی ژیانی ڕۆژانەن و به‌م هۆیه‌وه دوێنێ له بری تانیا نیو ملیۆن كرێ كار ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. سەندیکاکانی کرێکاران مانگرتنەکەی ڕۆژی چوارشەممەیان بە “گەورەترین مانگرتن لە ساڵی 2011ەوە” تا ئێستا ناوبردووە. بەریتانیا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن دەیان هەزار کرێکار و کارمەندەوە ڕووبەڕووی مانگرتن بۆتەوە.