ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆ له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی پیشه‌یی و گۆڕانكاری له یاسای خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە یاداشتنامەی تەمەنی خانەنشینی لە مادەکانی ٦٦ و ٦٧ی پڕۆژە یاسای پلانی گەشەپێدانی حەوتەم و پڕۆژە یاسای بودجەی ١٤٠٢ کە لەسەر بنەمای ئەو یاسایە كه کەمترین تەمەنی خانەنشینی بۆ ژنان ٤٥ ساڵ و بۆ پیاوان ٥٠ ساڵ داناوه، دەربڕی.