به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشانی شاری سنه له ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی شاره‌داری له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری دابینكردنی كاتژمێرێكی دیاریكراو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ساته‌كانیان، ڕێگریكردن له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی شاره‌داری و ته‌ئمیینی ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییان بوون. به پێی ئه‌و هه‌واڵه، شاره‌دار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ناڕازییان كۆبووه‌ته‌وه و به‌ڵینی داوه كه داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.