ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز، هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و له قه‌زوێن، ماڵدزراوانی ئه‌و شیركه‌ته له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئه‌و شاره دا كۆبوونه‌وه.
ئه‌مه سێهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته، به‌ڵام هیشتا محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری سه‌رۆكی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ر و محاكمه نه‌كراوه. ناوبراو ئه‌ندامی سپای پاسدارانه و به بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بیانی و سه‌رمایه‌گوزاری له بازاری خودڕه‌و، پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه. دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاڵانكارییه تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام نه داهاتی سه‌رمایه‌ی پشكدارانی شیركه‌ت په‌رداخت كراوه و نه ئۆتۆمبێل ڕاده‌ستی كڕیاران كراوه.