ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە بەردەم پاڕلەمانی ئۆرووپا لە وڵاتی بلژێك و له ناوچه‌ی گه‌رمیانی هه‌رێمی كوردستان، چالاکیەک لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی له‌لاین ده‌وڵه‌تی توركیاوه ئەنجامدرا و تێیدا به‌كار بردنی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به توندی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بە دەیان خۆپێشانده‌ر جلی سپیان لەبەرکرد وەک ئاماژەیەک بۆ کیمیاوی بوون و وێنەی گیانبه‌ختكردووانی چەکی کیمیاویان بەرزکرده‌وه و به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێندەوە، و دروشمەکانی “ئەردۆغان تیرۆریسته” و “تورکیا بۆردوومان دەکات و ناتۆ چاوپۆشی دەکات“یان به‌رزكرده‌وه. دواتر چالاکوانان بەرەو پەرلەمانی ئەوروپا به‌ڕێكه‌وتن بەڵام پۆلیس هێرشی کرده سه‌ریان. له ناوچه‌ی گه‌رمیانیش به هه‌مان شێوه خه‌ڵكی ناڕازی به له‌به‌ركردنی جلی سپی و ڕێپێوان له‌نێو شه‌قامه‌كانی ڕانیه به‌كاربردنی چه‌كی كیمیایی دژبه گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك“یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه به توندی مه‌حكووم كرد.