ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی گه‌ولاوێژ، كه‌مئه‌ندامانی كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی ماده‌ی ٢٧ی یاسای خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ماده‌ی ٢٧ی یاسای خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان، ده‌وڵه‌ت بڕیار بوو بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ یارمه‌تی ماڵی كه‌مئه‌ندامانی بێ داهات و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بدات به‌ڵام، هێشتا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بودجه‌ی كه‌مئه‌ندامانی له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ١٤٠٢ وه‌لا نا. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌مئه‌ندامانی كرماشان، ئه‌رده‌بیل و تاران دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون