کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی تاران و ئه‌لبۆرز

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی تاران و ئه‌لبۆرز

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی تاران و ئه‌لبۆرز دژ به‌ ناڕوونی دۆخی خانووه‌كانیان له‌ ته‌عاوه‌نی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی ١٣ ساڵه‌ چاوه‌ڕێی ێپدانی خانوو له‌لایه‌ن ته‌عاوه‌نی كرێكارانی ڕێكخراوی ئاوه‌ و ئاوه‌ڕۆی تاران و ئه‌لبۆرزن، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان پێ ناده‌ن. كرێكاران ده‌ڵێن: ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی كرێكاران به‌ مه‌به‌ستی درووستكردنی خانووبه‌ره‌، پاره‌یه‌كی زۆری لیان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ١٣ ساڵ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان تێپه‌ڕیوه‌ و هێشتا چاره‌نووسی خانووه‌كان ڕوون نییه‌.