كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌وت و گازی گه‌چساران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، پێدانی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.