ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی شیركه‌تی “ناوروود“ی گه‌نگان، له ناڕه‌زایه‌نی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت و پاشان له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به‌شداربووی ئه‌و مانگرتنه، خوازیاری جێبه‌جێ كرانی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار، ١٠ ڕۆژ پشوودان، دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی شیركه‌تی “ناوروود“ی گه‌نگان پێشتریش به هۆی وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتبوو و ده‌ڵێن: چیتر چاوه‌ڕیی به‌ڵێنی درۆی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ناكه‌ن.