ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان، سه‌دان كه‌س له كرێكارانی “شكوفا سه‌نعه‌ت” له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی مافه داراییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئوستانداری كرمان كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی “شكوفا سه‌نعه‌ت” له‌و كۆبوونه‌وه‌دا خوازیاری كرانه‌وه‌ی حیسابه‌كانی ئه‌و شێركه‌ته و وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان بوونه. ئه‌م شێركه‌ته كه له به‌شی سه‌نعه‌تی فوولاد و له چوارچێوه‌ی درووستكردنی كه‌ره‌سته‌ی سه‌نعه‌تی چالاكی هه‌یه، ٩٠٠ كرێكاری له‌خۆ ده‌گرێت و به‌گشتی به كۆی كرێكارانی په‌یمانكاری ١٥٠٠ كه‌س له‌و شێركه‌ته‌دا سه‌رقاڵی كارن. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه حه‌قده‌ستی مانگی ڕابردووی سه‌رجه‌م ئه‌و كرێكارانه په‌رداخت نه‌كراوه.