کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی ئازه‌ربایجان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی ئازه‌ربایجان 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی ئازه‌ربایجان، دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و له‌ ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی ئازه‌ربایجان ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: خاوه‌نكار وێڕای نه‌دانی حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه‌كانیانی به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی نه‌داوه‌ و چی تر ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.