كرێكارانی شاره‌داری زاهیدان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی سێ مانگ حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكاران، له دۆخی خراپی ئابووری ئێستا، به‌رپرسانی شاره‌داری زاهیدان ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان په‌رداخت نه‌كردووه و بایه‌خ به كێشه و گرفتی كرێكاران ناده‌ن. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی گرانی و هه‌ڵاوسان توانای دابینكردنی پێداویستی بنه‌ماڵه‌مان نییه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ین.