ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان دژبه جێبه‌جی نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان له به‌شه‌كانی فوولادسازی، ڕژانه‌وه‌ی ئاسنی تواو و كوره‌ی به‌رز ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و ته‌نانه‌ت ژه‌می خۆراكیان وه‌رنه‌گرتووه. كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانین و چه‌ندین ساڵه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.