كرێكارانی به‌شی نه‌وتی خارك و عه‌سه‌لوویه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له شوێنی كاره‌كانیان له به‌رانبه‌ر وه‌رنه‌گرتنی حه‌قی بیمه و خراپی كوالێتی خواردنی ڕۆژانه‌یان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه كه له به‌شی ده‌ریاوانی، كه‌شتیڕانی و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له خارك و عه‌سه‌لوویه كار ده‌كه‌ن، به‌پێی یاسا ده‌بی ٨٠ له‌سه‌دی حه‌قی بیمه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و شێركه‌تانه‌وه په‌رداخت بكرێت به‌ڵام خۆیان له پێدانی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه ده‌بوێرن. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی ئه‌و شێركه‌تانه له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار له به‌رانبه‌ر خراپی كوالێتی ژه‌مه خۆراكی ڕۆژانه‌یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كانیانه‌وه هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه نه‌دراوه.