ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، سه‌دان كه‌س له دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌شاری له‌نده‌ن به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له دیداری ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و بە دروشمی “شه‌رمتان لێ بێت” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاو‌كات له‌گه‌ڵ گۆڕانی یاسای قه‌زایی بۆ پێدانی ئیختیارانی زۆرتر به سه‌رۆك وه‌زیر له ئیسڕائیل و خوپێشاندانی هه‌ر ڕۆژی نه‌یارانی نتانیاهوو له تل ئاویو و حه‌یفا، به سه‌دان شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی دانیشتووی به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له دیداری نتانیاهوو له‌گه‌ڵ “ڕیشی سۆناك” سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له شاری له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو دروشمیان وته‌وه و ڕوو به سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیاش دروشمی “شه‌رم بكه”یان به‌رز كرده‌وه.