ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دایكانی دادخوازی بۆكان به كۆبوونه‌وه له ماڵی هه‌میشه زیندوو “ئیبراهیم شه‌ریفی“، وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
“ئیبراهیم شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش ١٣ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ، گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو دایكانی دادخوازی بۆكان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم كۆبوونه‌وه و له مه‌راسمێكدا وێڕای ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا“، به‌ڵێنیاندا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
