ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی شارۆچكه‌ی قودسی تاران به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست داگیركردنی خانوو و زه‌ویه‌كانیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌وقافه‌وه نیشان دا.
به‌وته‌ی ناڕازیان، داموده‌زگا حكوومه‌تیه‌كان له ئاست داگیركردنی خانوو و زه‌ویه‌كانی گه‌ڕه‌كی نووری بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه و به ئه‌نقه‌ست ڕێگه‌یان بۆ ئیداره‌ی ئه‌وقاف كردۆته‌وه ته‌نیا دارایی خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ره‌كه له ژێر ناوی ئیسلام زه‌وت بكات. به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ده‌زگای قه‌زایی وڵامی داواكارییه‌كه‌مان نه‌داوه‌ته‌وه، درێژه به مانگرتن له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده حكوومه‌تیه ئه‌ده‌ین و شێوازی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانمان ده‌گۆڕین.