ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، خوێندكارانی زانكۆی خواجه‌نه‌سیر له تاران له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی حه‌راسه‌ت و به‌رپرسانی زانكۆ كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی خواجه‌نه‌سیر ڕۆژی ڕابردوو دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی حه‌راسه‌ت و به‌رپرسان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.